باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا: بەرنووسی ڕێککەوتننامەی نۆکمەوتەواوی ھاوکارییەکانی تاران و مۆسکۆ ئامادە کراوە
باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا پێی داگرت: بەرنووسی ڕێککەوتننامەی نۆکمەوتەواوی ھاوکارییەکانی تاران و مۆسکۆ ئامادە کراوە، بەڵام دیارە پێویستی بە زەمەنە ھەتا لە بارەیەوە ڕاوێژ بکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «کازم جەلالی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووسیا، لە بارەی گەشتەکەی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ مۆسکۆ وتی: ئەم دیدارو دانوستانانە لە ڕووی زەمەنییەوە بەرتەسکیی نییە.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووسیا، وتیشی: ڕووسیا کە بارستایی ھاوردەکانی زیاتر لە ٢٣٠ ملیارد دۆلارە بازاڕێکی بەربڵاوو ھەمەجۆرەیە لە دراوسێتیی ئێرانداو دەتوانین بەھرەی لێ وەرگرین.
«جەلالی» وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووی وەبەرھێنانی کەرەستەو تفاقی سەربازییەوە قسەی بۆ وتن پێیەو دەتوانین ئەم ھاوکارییانە بەردەوام کەین.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ ئەنجام دانی گەشتێکی دوو ڕۆژە سەردانی مۆسکۆی کردووە.