کانونی دوھەم 19, 2022 20:30 Asia/Tehran
  • موحەممەد موخبیر: گەشتی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڕووسیا لەو ڕەھەندانەی گۆڕانکارییە لە بواری پەیوەندیی نێونەتەوەیی

یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: گەشتی سەرۆک کۆمار بۆ ڕووسیا ھەڵگری گرینگایەتییەکی زۆرەو گۆڕانێکی بنەمایی لە پەیوەندییە نێونەتەوەکانی ئەم دەوڵەتەدا دێتە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «موحەممەد موخبیر» یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە گەشتەکەی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» بۆ مۆسکۆ وتی: داخوازیی زۆر بۆ سەردانی بەرپرسانی ئێرانی لە وڵاتانی دیکەش ھاتووەتە ئاراوە.

«موخبیر» وتیشی: پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ دراوسێکان زۆر بە باشی دەڕواتە پێشەوە.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە بە پێی بانگێشتنی «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ ئەنجام دانی گەشتێکی دوو ڕۆژە سەردانی مۆسکۆی کرد.

سەرپەیڤ