کانونی دوھەم 25, 2022 12:20 Asia/Tehran
  • لێک گەیینامەی ھاوکاریی ئێران و عێراق لە بەشی گەشتکاریی چارەسەریی واژۆ کرا

کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتی عێراق لە بواری گەشتکاریی چارەسەریی لێک گەیینامەی ھاوکارییان واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، بە گوێرەی ئەو لێک گەییننامەیەی کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە نێوان «پیر حسەین کولیوەند» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران و «یاسین ئەحمەد عەبباس» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراق لە تاران واژۆ کرا، ھەردووک وڵات ھاوکارییەکی ھاوبەشیان لە بواری وەبەرھێنان و ھەناردەی دەرمان و پێداویستی و کەرەستەی پزیشکی و گەشتکاریی چارەسەری و ھەروەھا بووژانەوە دەبێت.

پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی دەرمانیی پێویستی ناوەندی پزیشکیی حەجج و زیارەت سەربە کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە شارە پیرۆزەکانی کەربەلا، نەجەف ، کازمەین و سامەڕە و ھاوکاری بۆ وەرگرتن و چارەسەریی ئەو نەخۆشانەی عێراق کە لە لایەن کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقەوە دەناسێندرێن، پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی بووژانەوە بە نەخۆشان و ھەروەھا ھاوکاریی بەرامبەر و ئەنجام دانی ھەوڵی پێویست لە بواری بەرھەمھێنان و ناردەی دەرمان و کەرەستەو پێداویستیی پزیشکی و ئەنجام دانی ڤەکسین لەو بابەتە ھەرەگرینگانەی نێو لێک گەیینامەکەی نێوان مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق دێنە ئەژمار.

ھەروەھا ماوەی ئەم لێک گەییننامە ھاوبەشە دەساڵەو لە حەوت ماددەو پێشەکییەک دا ئامادە کراوە.

سەرپەیڤ