کانونی دوھەم 25, 2022 13:02 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی لە سەدا ١١٢ی کەل و پەلی ناردەی ئێران لە سنووری میھرانەوە بۆ عێراق

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران باسی ھەڵکشانی لە سەدا ١١٢ی کەل و پەلی ناردەی ئێرانی کردووە لە سنووری نێونەتەوەیی میھرانەوە بۆ عێراق لە ماوەی دە مانگی ڕابردوو.

«ڕۆحوڵڵا غوڵامی» بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام ڕۆژی سێ شەممە وتی: ٨٧٠ ملوێن کاڵا لە ماوەی دە مانگی ڕابردوو لە سنووری نێونەتەوەیی میھرانەوە ڕەوانەی عێراق کراوە کە ئەم ڕادەیەی کاڵا لە ڕووی کێشەوە لە چاو ساڵی ڕابردوو لە سەردا ١١٩و لە ڕووی بەھای دۆلارییەوە لە سەدا ١١٢ گەشەی ھەبووە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام بە د ەربڕینی ئەمەی کە لە ڕۆژێکدا ٤٠٠ لۆری کەل و پەل لە سنووری میھرانەوە ڕەوانەی عێراق دەکرێت، وتیشی: ئەم ڕادەیە لە ھەناردە کردنی کەل و پەل لە ماوەی دە مانگ دا مبوێنێک و ٧٣٦ ھەزار تۆن بووە.

«غوڵامی» ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە تێکڕای ناردەی کاڵا لە سنووری میھرانەوە لە ساڵی ڕابردوو پێی داگرت: لەم ماوەیەدا ھەزارو ٥٤٢ بار بە بەھای ٥٥٣ ملوێن دۆلار کەل و پەل لە سنووری نێونەتەوەیی میھرانەوە ڕەوانەی وڵاتی عێراق کراوە.

سەرپەیڤ