کانونی دوھەم 27, 2022 07:00 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە دەگاتە تاران

«موحەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی» وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی دیپلۆماسی سەردانی تاران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیران پرێس، ئەم سەردانە لە کاتێکدا دەکرێت کە وەزیرانی دەرەوەی ھەردووک وڵاتەکە شەوی چوارشەممە بە تەلەفۆن لە بارەی بابەتگەلی جۆربەجۆرەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.

کاروبارو گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچەکەو بەردەوامیی ڕاوێژی نێوان دوو وڵات لە ئاراستەی پاراستن و دابین کرانی ئاشتی و سەقام لە گۆڕەپانی ناوچەیی و جیھانی لە بابەتە جێی سەرنجەکانی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و قەتەر بووە لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا.

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و قەتەر ھەروەھا لە بارەی پەرە پێ دانی زیاتری پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی ئێران و قەتەر لە بوارە جۆربەجۆرە سیاسی، ئابووری و ڕۆشنبیرییەکان بیروڕایان گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەی قەتەر لە ڕەوتی سەردانەکەی بۆ تاران بڕیارە لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاوتای ئێرانیی خۆی لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدارو وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ