کانونی دوھەم 28, 2022 13:58 Asia/Tehran
  • پەڕینەوەی بازرگانیی دەرەوەیی ئێران لە سنووری ٨٠ ملیارد دۆلار

بازرگانیی دەرەوەیی ئێران لە دە مانگی ڕابردوو گەییشتە ١٣٣ ملوێن تۆن و بە بایی ٨٠ ملیاردو ٢٣٦ ملوێن دۆلار.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا ٣٣ ملوێن تۆن کەل و پەل بە بایی ٤١ ملیاردو ٤٧٣ ملوێن دۆلار کەل و پەل ھاتووەتە نێو ئێرانەوە کە لە ڕووی کێشەوە لەسەدا ١٧ و لە ڕووی باییەوە لەسەدا ٤٣ ھەڵکشانی بەخۆیەوە بینیوە.

لەماوەیەدا ١٠٠ ملوێن تۆن کاڵا بە بایی ٣٨ ملیاردو ٧٦٣ ملوێن دۆلاریش ھەناردە کراوە کە لە ڕووی کێشەوە لەسەدا حەوت و لە ڕووی بەییەوە لە سەدا ٣٨ گەشەی ھەبووە.

زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە ھەناردەی ئێرانی بۆچووە چین و عێراق و تورکیاو ئیمارات و ئەفغانستان بوونە. ئینجا ئەو وڵاتانەش کە کەل و پەلیان ھاوردەکراوە بریتین لە ئیمارات و چین و تورکیاو ئاڵمانیاو سوییسڕا.

سەرپەیڤ