کانونی دوھەم 28, 2022 16:20 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندەرانی تارانی بۆ پشتگری لە جەماوەری یەمەن

نوێژخوێنانی تارانی دوای بەرپاکردنی نوێژی ھەینی لە نوێژگەی ئیمام خومەینی(رە) دەستیان کرد بە خۆ پیشاندان بۆ پشتگری کردن لە جەماوەری یەمەن.

نوێژخوێنانی تارانی دوای بەرپاکردنی نوێژی ھەینی  لە نوێژگەی ئیمام خومەینی(رە) بە بەرنوێژیی «سەیید ئەحمەد خاتەمی» بۆ پشتگری کردن لە جەماوەری یەمەن دەستیان دایە خۆ پیشاندان .

نوێژخوێنان لەم ڕێپێوانەدا دروشمگەلێکی وەک «نەمان بۆ ئەمریکا» ، «وەھابی و زایونی ئاژاوەگێڕی گەورەن»،« نەمان بۆ ئالی سەعود»،« نەمان بۆ زایونی»، «بێ دەنگی لە ھەمبەر خەیانەت تاوانە» و «بژی یەمەنی»یان ھەڵدا.

ئەم ڕێپێوانە جەماوەرییە بە مەبەستی پشتگری لە جەماوەری یەمەن دوای بەرپاکرانی نوێژی ھەینی ھاوکات لە سەرتاسەری ئێرانیش بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ