شوبات 01, 2022 15:22 Asia/Tehran
  • چل و سێھەمین ساڵگەڕی دەیەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی پیرۆز بێت

چل و سێھەمین دەیەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدا گەییشتووە کە بە زیندوو ڕاگرتنی ئەم بۆنە مێژووییە لە سەرتاسەری وڵات دەربڕی خۆڕاگریی نەتەوەو داکۆکیی ھێزمەندانەیان لە حکومەتی پیرۆزی ئیسلامییە.

نەمامی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرباری ئەو ھەموو گرفا و لەمپەرانەی وەک شەڕی داسەپاو، باکۆت و کارشکێنییەکان لە ئێستادا باڵای کردووەو بە پێچەوانەی ئاواتی دوژمنان بووەتە دارێکی قایم و قۆڵ کە ڕەگی بە خاکی حۆراگری و بەرخۆداندا داکوتاوە.

ئاھەنگی جێژنەکانی دەیەی فەجرو ۆسەرکەوتنی شۆ٢ڕشی ئیسلامی لە سەرتاسەری وڵاتی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی ڕێبەندان کاتژمێر نۆو ٣٣ خولەکی بەیانی ھاوکات لەگەڵ بادی چرکەساتی گەڕانەوەی مێژوویی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بۆ نیشتیمانی ئیسلامی بە لێدرانی زەنگی شۆڕش دەستی پێکرا.

لە ئێرانی ئیسلامی دا ڕۆژانی ١٢ی ڕێبەندان ھەتا ٢٢ی ئەم مانگە واتە ڕۆژی گەڕانەوەی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) ھەتا ڕوخانی یەکجاریی ڕژێمی پاشایەتی لەم وڵلاتەدا وەک ڕۆژانی دەیەی فەجری شۆڕشی ئیسلامی ناودێری کراوە.

 

سەرپەیڤ