شوبات 07, 2022 09:41 Asia/Tehran
  • نووسەرێکی ئەمریکی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەڕەشەیەک بۆ سەر جیهانی تیرۆریزمە

مارک گولەن ڕایگەیاند: شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەڕەشەیەک بۆ جیهانی تیرۆریزم دێتە ئەژمار بۆیە لابی زایۆنیست لە ئەمریکا شەڕی ئابووری دژی ئێرانی دەست پێ کردووە.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارک گۆلەن، نووسەر و شرۆڤەکاری ئەمریکیی لەم بارەوە وتی: جگە لە ئێران، هیچ وڵاتێکی دیکەی جیهان تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوین، پشتیوانی لە فەلەستین و ئازادی قودسی لە سیاسەتی فەرمیی خۆیدا دانەناوە.

ئەو وتیشی: یەکێک لە هۆکارەکانی گوشاری سیاسی و ئابووری دژی ئێران، لە ناو بردنی ئاکامەکانی شۆڕشی 1979 لە لایەن لابی زایۆنیسمە.

ئەو وێڕای ئاماژە بە بەڵگە مێژووییەکان سەبارەت بە ئامانجی زایۆنیسم، وتی: زایۆنیستەکان بۆ پێک هێنانی ناوچەیەک بۆ خۆیان، بەدوای لەناو بردنی نەتەوە و وڵاتانی دیکەن وەکوو ئەوەی لە فەلەستین، عێراق و لیبی بینیومانە.

ئەم نووسەرە ئەمریکییە ڕاشیگەیاند: شۆڕشی ئێران مەترسییەک بۆ جیهانی زایۆنیسم بوو. کاتێک وەبیر بێننەوە کە هەموو خەڵکی ناوچە لە شیعە و سونە بنەماکانی شۆڕشی ئێران قبووڵ بکەن، لە ئاکامی ئەوەدا ڕۆژاوا و دەسەڵاتی سەربازی و دەسەڵاتی سیاسی لە ناوچە لەناو دەچێت.

سەرپەیڤ