ڕاوێژکاری تایبەتیی «بەشار ئەسەد» خوازیاری ھێزمەند کرانی ھاوکاریی میدیایی سووریاو ئێران بوو
ڕاوێژکاری تایبەتیی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا خوازیاری ھێزمەند کرانی ھاوکاریی میدیایی نێوان تاران و دیمەشق بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی سووریا، «بوسەینە شەعبان» ڕاوێژکاری تایبەتیی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی دوو شەممە لە دیداری لەگەڵ «ئەحمەد نەوروزی» یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلە فزیۆنی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور جەختی کرد لە سەر ھاوبەشی و ھاوکاریی سووریاو ئێران لە بارەی ئامانج و ڕێگایەک کە پێویستمەندی ھاوبەشیی ھاوتەریبە لە کاری میدیایی دا.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە شەڕی نێوان تەوەرەی خۆڕاگری و ڕۆژھەڵات لە لایەک و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە لایەکی دیکەوە، میدیاکان ڕۆڵی تۆکمەکاری سیاسەت و ئابوری دەگێڕن، ئامادە کردنی بەرنامەکان و ڕێگاگەلی تازە بۆ بەردەنگانی ڕۆژئاوایی بە چڕبوونەوە لە سەر کوالیتی ناوەڕۆکی میدیایی بە پێویست زانی.
یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلە فزیۆنی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنووریش لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە سووریا جێ و شوێنێکی تایبەتیی لە میدیاکانی ئێراندا ھەیە، وتیشی: ئێران دڵنیایە کە سووریا لەو شەڕە پیرۆزەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەرەوڕووی بووەتەوە سەرکەوتن تۆمار دەکات.
«ئەحمەد نەوروزی» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە میدیا بەشێکە لە ئاسایشتی نیشتیمانی و کۆڵەکەی سەرەکیی حکومەتە، وتیشی: شەڕی میدیایی کە دژی ئەمپراتۆریەتی ڕۆژئاوا لە پێشمان گرتووە، شەڕێکی بەردەوامە کە ڕاناگیردرێت و بۆ بەگژداچوونەوەی دەبێ ھەموو مسۆگەرات و کەرەستەکانی خۆمان خڕکەینەوەو چالاک بین و لە ھەمبەر میدیای ڕۆژئاوا دا دۆش دانەمێنین.