تشرینی دووه‌م 21, 2025 20:04 Asia/Tehran
  • لە مانگێکدا زیاتر لە ٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهان بارکراوە

مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو زیاتر لە ١١٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی هەردوو بەندەرى بەسرە و جەیهانی تورکیاوە بارکراوە، پێنج ملیۆنی نەوتی هەرێمی کوردستان بووە

بەگوێرەی ئاماری بارکردنی نەوتی هەناردەکراو، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاوی کردووەتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا ١١٠ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار و ٩٧٠ بەرمیل نەوتی هەناردەکراو لە هەردوو بەندەری بەسرە و جەیهانی تورکیا لەلایەن کەشتییە کڕیارەکانیانەوە بارکراون، کە رۆژانە نزیکەی ٣.٦ ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.

لەم ڕادە هەناردەیە ٦٦ ملیۆن و ٧٨ هەزار و ١٩٢ بەرمیل نەوتی سووک بووە کە لە رێگەی بەندەرەکانی بەسرەوە هەناردە دەکران، ٣٨ ملیۆن و ٧٣٧ هەزار و ٩١٤ بەرمیلی نەوتی قورس بووە، کە لە هەمان بەندەرەوە بارکراون.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێ: "ئەو ئامارە تایبەتە بەو بڕە نەوتە هەناردەکراوەی، لەلایەن کەشتییەکانەوە بار دەکرێت، لەدوای کۆگاکردنی لە کۆگاکان لە بەندەری بەسرە و جەیهانی تورکیا."

سەرپەیڤ