شوبات 08, 2022 17:10 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: بەرنگار بوونەوەی چەواشە کردنی ڕاستییەکان لە لایەن دوژمنەوە پێویستمەندی ھەڵمەتی ئاوێتەو جیھادی ڕوون کردنەوەیە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی وێڕای ئاماژە کردن بە ھێرشی ئاوێتەی بەرەی دوژمن دژی ئێران پێی داگرت: لە ھەمبەر ئەم ھێرشە ئاوێتەو گەلەکۆمەیە، ناتوانین بەردەوام لە قەواخی بەرگری دا بمێنینەوەو ئێمەش دەبێ لە بواری جۆربەجۆردا لەوانە میدیایی، ئاسایشتی و ئابووری ھەڵمەتی ئاوێتە ئەنجام بدەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، لە ساڵگەڕی بەیعەتی مێژوویی ھومافەڕەکانی ھێزی ئاسمانی لەگەڵ ئیمام خومەینی(رە) لە ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ ، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری کۆمەڵێک لە فەرماندەرانی ھێزی ئاسمانی و بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش، ئەو بەیعەتە سەرسوڕھێنەرەی بە خاڵێکی وەرچەرخان زانی و وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھۆکاری ھەرمان و بەردەوامی و کاریگەریی ئەو جوڵانەوە گەورەو مێژووسازە کارێکی میدیایی و گێڕانەوەی ئەو ڕووداوە بە پێی تابلۆیەکی ھونەرمەندانە بوو، وتیشی: ئەمڕۆکەش بەرنگار بوونەوەی شاڵاوی دوژمن بۆ چەواشە کردنی ڕاستی ، دەستکەوت، پێشکەوتن و ھەنگاوی داستان ڕسکێنانەی نیزامی ئیسلامی پێویستمەندی جوڵانەوەیەکی بەرگریکارانەو ھەڵمەتێکی ئاوێتە بە تەوەرەی فەرزی بەلەزو ھەرەقەتی و جیھادی ڕوونکردنەوەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵا عوزما خامەنەیی پاشان وێڕای ئاماژە کردن بۆ جوڵانەوەی مێژوویی ھێری ئاسمانی لە بەیعەت کردن لەگەڵ ئیمام خومەینی(رە) وتیشی: گەرچی بەرەی ئێستای ھێزی ئاسمانی لەو سەردەمەدا نەبوونە، بەڵام تەواوی ئەوانەی وا لە ھێزی ئاسمانی دا بەوپەڕی ھەست بە بەرپرسایەتی کردن چالاکی دەنوێنن، لە شانازی و فەزیلەتی ئەو ڕۆژەدا ھاوبەشن.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگری لە سەر گرینگایەتیی «جیھادی ڕوونکردنەوە»، وێنە بڵاو کراوەکەی بەیعەتی ھومافەڕەکان لەگەڵ ئیمام خومەینی(رە)ی بە نمونەیەکی ھەرماوی کاری ڕوونکردنەوە زانی وتی: ھۆکاری ھەرمان و بەردەوامی و کاریگەریی ئەو جوڵانەوە گەورەو مێژووسازە کارێکی میدیایی و گێڕانەوەی ئەو ڕووداوە بە پێی تابلۆیەکی ھونەرمەندانە بوو کە مسۆگەراتی بەرتەسکی ئەو سەردەمە بڵاو بووەوە و ئەمەش دەربڕی کاریگەریی ناوازەی گێڕانەوەی دروستی ڕووداوەکانە.

حەزرەتی ئایەتوڵا عوزما خامەنەیی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە «ھێرشی ئاوێتە»ی بەرەی دوژمن دژی ئێران واتە ھێرشی ئابووری، سیاسی، ئاسایشتی و میدیایی و دیپلۆماسی، پێی داگرت: لە ھەمبەر ئەم ھێرشە ئاوێتەو گەلەکۆمەیەدا، ناتوانین بەردەوام لە قەواخی بەرگری دا بمێنینەوەو ئێمەش دەبێ لە بواری جۆربەجۆردا لەوانە میدیایی، ئاسایشتی و ئابووری ھەڵمەتی ئاوێتە ئەنجام بدەین کە دیارە لەم بوارەدا بیرمەندان و ھەڵسوڕاوان بە تایبەت بەرپرسان ئەرکی ھەوڵدانیان لە سەر شانە.

سەرپەیڤ