خەتیب زادە : ئێران لە دانوستانەکان دا چاوەڕوانی وڵامی لایەنە رۆژاواییەکانە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەوی ئێران گوتی : بنبەستێک لە دانوستانەکانی ڤیەنادا نیە و ئێران چاوەڕوانی وڵامی لایەنە رۆژاواییەکانە .
سەعید خەتیب زادە ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی دا لە بارەی رەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا گوتیشی : وتووێژ لە بارەی بابەتە بەجێماوەکان درێژەی ھەیە و ھەرچەندەی ئیرادەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپایی بەرز بێ ، مەودا بۆ گەشتن بە رێککەوتن کەمتر دەبێ .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە گوتی : رێککەوتن چاوەڕوانی بڕیاری سیاسیی لایەنی بەرامبەرە .
خەتیب زادە لە وڵامی پرسیارێک لە بارەی ئەوەی کە ئێران بە دوای چ دەستەبەرێکدایە جەختی کردەوە : ئەمریکا جێگەی متمانە نیە و دەبێ دەستەبەری عەینیی وەرگێردرێ کە دیسان مافی نێودەوڵەتیی بە گاڵتە نەگرێ .
نابراو لە بارەی رووداوەکانی ئۆکرانیاش گوتی : ئێران وەک وڵاتێک کە لە گەڵ ھەردو وڵاتی روسیایو ئوکرانیا پێوەندی باشی ھەیە ، ھەوڵ ئەدات دوو لایەن بەرەو چارەسەریی ناکۆکیەکان لە رێگەی ئاشتیانەوە بانگێشت بکات .
خەتیب زادە لە بارەی خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستانیش گوتی : گۆڕانکاریەکی نوێ نەبووە ، وێڕای ئەوەی کە ئێران ئامادەیە وتووێژەکان دەست پێ بکاتەوە .