ڕەییسی: خواست و سیاسەتی ئێران پەرە پێ دانی ھاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆستە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: خواست و سیاسەتی ئێران پەرە پێ دانی ھاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست بە تایبەت عوممانە.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «سەیید بەدر بن حەمەد بو سەعیدی» وەزیری دەرەوەی عوممان لەگەڵ بەڕێزی دا لە تاران وتیشی: بە دڵنیاییەوە پەیوەندییەکانی تاران و مەسقەت لە پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی دوو وڵات و چارەسەریی ناوچەیی و نێونەتەوەیی کاریگەر دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەڵوێستەکانی دەوڵەتی عوممان ھەتا ئێستا ھەڵوێستێکی باش و جیاواز بووەو جیاوازییەکی جێی سەرنجی لەگەڵ ھەڵس و کەوتی وڵاتانی دیکەی ناوچەکەدا ھەیە، وتیشی: سەرنجی پاشایەتیی غوممان لە سەر فەلەستین و یەمەن و کاروباری ناوچەکە جێگای تێڕامانە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ستایش کردنی بانگێشتنە فەرمییەکەی سوڵتانی عوممان بۆ بەسەر کردنەوەی ئەو وڵاتە، لە سوڵتانی عومان بۆ سەردانی تاران بانگێشتنی کرد.