شوبات 24, 2022 12:52 Asia/Tehran
  • سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق گەییشتە تاران

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە گشتییەکانی بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند: سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق بە مەبەستی پەرە پێ دانی پەیوەندیی بازرگانی و بانکی گەییشتە تاران.

«موستەفا قەمەری وەفا» بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە گشتییەکانی بانکی ناوەندیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتەر نووسی: «موستەفا غالیب مەخیف» سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق لە گەشتەکەی تارانی دا لە لایەن بەڕێوەبەری بانکی تیجارەت و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ھاوڕێیی دەکرێت.

بە قسەی بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە گشتییەکانی بانکی ناوەندیی ئێران، سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارە لەگەڵ «موحەممەد موخبیر» یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆمارو «عەلی ساڵح ئابادی» سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران دیدارو وتووێژ بکات.

«موستەفا قەمەری وەفا» بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە گشتییەکانی بانکی ناوەندیی ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، خواستی دوو وڵاتی ئێران و عێراق پەرە پێ دانی بازرگانی و سەرمایە نانەوەیە.

سەرپەیڤ