شوبات 24, 2022 23:28 Asia/Tehran
  • شەمخانی: قەیرانی ئۆکرانیا دەتوانێ پەندێکی کاریگەر بێت

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی توییتێری دا لە سەر پێوێیستیی پەند وەرگرتنی ڕۆژئاواییەکان لە قەیرانی ئۆکرانیا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم،«عەلی شەنخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێردا نووسی: داڕمانی بازاڕەکانی دراڤی و ھەڵکشانی جێی سەرنجی نرخی وزە لە بەر سەرھەڵدانی قەیران لە ڕۆژھەڵاتی ترین بەشی جوگرافیایی ئەورووپا ئەوەی دەرخست کە ناسەقامی و ناھێمنی لە ھەموو ڕوویەکیەوە لە بەشی ڕۆژھەڵاتی نیوەگۆی زەوی لێکەوتەیەکی قورس ڕووبەڕووی بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا دەکاتەوە.

شەمخانی وتیشی: قەیرانی ئۆکرانیا  دەتوانێ پەندێکی کاریگەر بێت.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «خسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: قەیرانی ئۆکرانیا لە ھەنگاوەکانی ئانتریک کارانەی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەس «ناتۆ»وە سەرچاوەی گرتووە.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بە دەربڕینی ئەمەی کە ھانابردن بۆ شەڕ ڕێگاچارەی قەیرانی ئۆکرانیا نییە، وتیشی: دامەزراندنی ئاگربڕ و چڕبوونەوە لە سەر ڕێگاچارەی سیاسی و دیموکراسیانە جۆرێکە لە پێویستی.

سەرپەیڤ