شوبات 25, 2022 13:59 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی لەسەدا چلی ناردەی نەوتی ئێران سەرباری بایکۆتەکان

وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران وتی: سەرباری بەردەوامیی بایکۆتەکانی ئەمریکا، ناردەی نەوتی ئێران لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوو نزیکەی لەسەدا ٤٠ پەرەی سەندووە.

«سەیید ئیحسان خاندوزی» وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم، لە بارەی جێ و شوێنی ئابووریی ئێران لە دنیاو گۆڕدرانی ئەم شوێنە لە چاو ساڵانی ڕابردوو وتی: لە ماوەی سێ ساڵی ئەم دواییە، خولی تازەی بایکۆتە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژی دەوڵەت و گەلی ئێران بووەتە ھۆی دابەزینی پێوەرە ئابوورییەکانی ئێران کە ھەڵبەت پەرە سەندنی تەشەنای کۆرۆنا، ھەڵکشانی ئاستی گشتیی نرخ و ھەڵاوسانیش کاریگەرییەکی زیاتری لە سەر گەشەی ئابووریی ئێران ھەبووە.

«خاندوزی» ھەر لەم حاڵەدا وتیشی: سەرنجی تایبەتیی دەوڵەتی ئێران بە بارستایی وڵاتانی ناوچەکەو سیاسەتی دراوسێیەتی، بووەتە ھۆی دەربازبوونی ئێران لە سەردەمی ھەڵشکانی ئابووری.

وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران وتیشی: بەشی نەوت و گاز لەو سەرەتیانەی ئابووریی ئێرانە کە بە چڕ بوونەوە لە سەر ھەڵکشانی بارستایی بەشی نەوت و گاز بۆ گەشەی ئابووری، کۆماری ئیسلامیی ئێران وای داناوە کە لە نەوت و گاز وەکو ماتۆڕی بزوێنەری گەشە پێ دانی بەشە ئابوورییەکانی دیکە سود وەرگرێت.

سەرپەیڤ