شوبات 26, 2022 07:21 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵاهیان: دابینکردنی ئاسایشی شارومەندە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئۆکراین خواستی جیدی ئێمەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت : دابین کردنی ئاسایشی شارومەندە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئوکراین خواستی جیدی ئێمەیە و چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە دۆخێکی ئارام بۆ هاتنە دەرەوەیان لەو وڵاتە دابین بکرێت.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان بە تەلەفۆن لە گەڵ سێرگی لاورۆف وەزیری دەرەوەی رووسیا وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەم وتووێژەدا وێڕای ئاماژە بە دانوستانەکانی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە ڤیەنا، وتی: ئێمە لە دانوستانەکاندا هێڵە سوورەکان نابەزێنین .

ئەمیرعەبدوڵاهیان سەبارەت بە دۆخی ئۆکراین و شارۆمەندە ئێرانییەکانی ئەو وڵاتەش وتی: هەوڵ ئەدەین شارومەندە ئێرانییەکان لە رێگای وڵاتانی دراوسێوە بگەڕێنینەوە بۆ ئێران.

ناوبراو جەختی کردەوە : دابینکردنی ئاسایشی شارومەندە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئۆکراین خواستی جیدی ئێمەیە و چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە دۆخێکی ئارام بۆ هاتنە دەرەوەیان لەو وڵاتە دابین بکرێت.

لاورۆف وەزیری دەرەوەی رووسیاش لەم وتووێژەدا وتی: ئێمە هەمیشە لە هەڵوێستی ئێران لە ڤیەنا پشتیوانیمان کردووە و لە گەڵ هاوڕێ ئێرانییەکانی خۆمان پێوەندی باشمان هەیە و درێژە بەم هاوکارییە ئەدەین.

ئەو وتیشی: دڵنیا بن رووسیا گرینگی ئەداتە پاراستنی گیانی خەڵک و شارومەندانی وڵاتانی بیانی.

 

سەرپەیڤ