ئادار 01, 2022 09:55 Asia/Tehran
  • دیداری ئەمیر عەبدوڵاھییان لەگەڵ سەرۆکی نووسینگەی ئاسایشتی نیشتیمانیی سووریا

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرلەشکر «عەلی مەملوک» سەرۆکی نووسینگەی ئاسایشتی نیشتیمانیی سووریا دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرلەشکر «عەلی مەملوک» سەرۆکی نووسینگەی ئاسایشتی نیشتیمانیی سووریا ڕۆژی دووشەممە جیا لە «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» لەگەڵ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانیش دیدارو وتووێژی کرد.

«ڕەییسی» لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتی ھاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و سووریا پێی داگرت: ئەو لەمپەرانەی لە سەر ڕێگای پەرە پێ دانی پەیوەندییە ئابوورییەکاندایە دەبێ ھەڵگیرێن و لە ئەنجام دا پەیوەندیی ئیستراتژیی ئێستای نێوان ھەردووک لا گەشە بکات.

سەرلەشکر «عەلی مەملوک»یش لەم دیدارەدا وێڕای ڕاگەیاندنی سڵاوی گەرنی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا بە گەل و دەوڵەتی ئێران وتی: قەت داکۆکیی ئێران لە سووریا لە ھەمبەر تیرۆریستان لەبیر ناکەین.

وتیشی: سووریا لە بارەی ھەنگاوی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایونی وریاو لە سەر ھەستە.

 

سەرپەیڤ