ئادار 03, 2022 16:03 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران لە سەر پێ و شوێن گرتنی ڕێگاچارەی سیاسی بۆ چارەسەریی قەیرانی ئۆکرانیا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەر پێ و شوێن گیرانی ڕێگاچارەی سیاسی بۆ چارەسەریی قەیرانی ئۆکرانیا پێی داگرت.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێزران لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «پیتێر مائورێر» سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور وتی: شەڕ ڕێگاچارە نییەو کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەر لە یەکەم ساتەکانی قەیرانی ئۆکرانیا ھەوڵی خۆی بۆ داکۆکی لە شارومەندانی ئێرانی و ڕاگەییشتن بە بارودۆخیان لە ناوچە شەڕ تێکەوتووەکان دەست پێ کرد.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وێڕای ڕێزگرتن لە ھەوڵەکانی خاچی سووری جیھانی لەمەڕ فریاکەوتن و یارمەتیدانی مرۆڤ دۆستانە لە سەرتاسەری جیھان، ڕەوشتی مرۆڤیی لە یەمەن و ئەفغانستاندا بە ئاڵۆز وەسف کردو لە سەر ناردرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ ئەم ناوچانەو کەم کرانەوەی خەم و کوێرەوەریی جەماوەری ئەم دوو وڵاتە پێی داگرت.

«پیتێر مائورێر» سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سووریش وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە وتووێژەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی کردە ڕاوێژەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسی و ئۆکراینی لە بواری ناردنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە و گۆڕینەوەی کوژراوان و دەست ڕاگەییشتن بە دیلە جەنگییەکان و پێشی داگرت: ڕەوشتی ئۆکرانیا ھەروا دژوارو قەیراناوییە.

سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور ھەروەھا وێڕای پێشوازی کردن لە ھاوکاریی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێکخراوەی خاچیی سوور، جەختی کرد لەد سەر ناردرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ یەمەن و ئەفغانستان و لە یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جەماوەری ئەفغانستان و بە تایبەت میوانداری کردنی کۆچبەرانی ئەفغانستانی ڕێزی گرت.

سەرپەیڤ