ئادار 05, 2022 09:36 Asia/Tehran
  • رافائێل گرۆسی گەیشتە تاران

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران لەبارەی بەردەوام بوونی هاوکاریی تەکنیکی نێوان ئێران و ئەم ڕێکخراوەیە گەیشتە تاران.

 

 

ڕافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە سەرووی شاندێکەوە و بە پێی ڕێککەوتنی ئەنجام دراو لە ئاراستەی دانوستان لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران سەبارەت بە بەردەوام بوونی هاوکاریی تەکنیکیی نێوان ئێران و ئەم ڕێکخراوەیە گەیشتە تاران و لە لایەن بێهرووز کەماڵوەندی جێگر و وتووێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران پێشوازی لێکرا.

بڕیارە ناوبراو بە ئامادەبوون لە باڵاخانەی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران چاوی بە "محەممەد ئیسلامی" جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بکەوێ و لەگەڵ ناوبراو وتووێژ بکات. هەروەها بڕیارە لەگەڵ "حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دیدار و وتووێژی هەبێت.

ئەم سەردانەی گرۆسی لە کاتێکدایە کە خولی هەشتەمی دانوستانەکان لە ڤییەنا لە نێوان ئێران و گرووپی ١+٤ بۆ هەڵگرتنی بایکۆتەکانی ئەمریکا بەردەوامە.

سەرپەیڤ