ئادار 12, 2022 07:03 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران : شەڕ لە ھیچ جێگایەکی جیھان رێگاچارە نیە

وەزیری دەرەوەی ئێران ھەڵوێستی ئێرانی لەسەر بنەمای کۆتایی قەیرانی ئوکرین لە رێگەی سیاسیی زانی و گوتیشی : کوماری ئیسلامیی ئێران ، شەڕ نە لە ئوکراین ، نە لە یەمەن و ئەفغانستان و نە لە ھیچ جێگایەکی جیھان بە رێگا چارە نازانێ .

حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران و زیبگینیۆ رائۆ وەزیری دەرەوەی پۆڵندا رۆژی ھەینی لە وتووێژێکی تەلفۆنی دا لە بارەی رەوشی پێوەندیی دو لایەن ، گۆڕانکایەکانی ناوچەکە و جیھان لەوان قەیرانی ئوکراین و دانوستانەکانی ڤیەنا وتووێژیان کرد . 

ئەمیر عەبدوڵڵاھیان لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا رێزی گرت لە ھەوڵەکانی حکومەتی پوڵندا بە ئاوارە وپەناخوازانی شەڕی ئوکراین بە تایبەت گواستنەوەی ئێرانیەکان . 

وەزیری ەرەوەی پۆڵنداش کریدۆری مرۆیی بۆ بڕدنەدەری ژنان و منداڵان و پێشکەشکردنی یارمەتی خۆراکی و دەرمانیی بە ئاوارەکانی ئوکراینی بە پێویست زانی . 

 

 

سەرپەیڤ