ئادار 14, 2022 14:53 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : هەرگیز رێگا نادەین سنوورەکانمان ببێتە ناوەندێک بۆ پیلانگێڕان دژمان

وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران وتی : هەرگیز قبوڵ ناکەین یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ کە پەیوەندیی قووڵی لەگەڵمان هەیە ببێتە ناوەندێک بۆ پیلانگێڕان دژمان.

 

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند: "هۆشداریمان داوه‌ بە دەسەڵاتدارانی عێراق کە سنوورەکانیان نه‌بێته‌ شوێنی پیلانگێڕیی دژی وڵاتەکەمان، هەرگیز قبووڵ ناکەین یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ ببێتە ناوەندێک بۆ پیلانگێڕانی دژی وڵاتەکەمان و ناردنی تیرۆریستان".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگه‌یاند، "قەوارەی زایۆنی، لە هەرێمی کوردستان دژی ئێران کاردەکات، پێویستە باش بزانن ئێمە بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانی پێدەزانین، راگەیاندنی ئێمەش بۆ ئەوە هۆشدارییەکی روونە بۆ ئەوان".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، "هۆشداریمان داوەتە دەسەڵاتدارانی عێراق کە سنوورەکانیان نەبێتە شوێنی پیلانگێڕی دژی وڵاتەکەمان، چوونکە ئێمە قبوڵی ناکەین یەکێک لە وڵاتانی دراوسێمان ناوەندێک بێت بۆ پیلانگێڕانی وڵاتەکەمان و ناردنی تیرۆرستان".

سەرپەیڤ