ئادار 15, 2022 07:49 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاھییان: ئێران لە ھەرچەشنە ھەوڵدانێک بۆ چارەسەریی قەیرانی ئۆکرانیا پشتگری دەکات

وەزیری کاروباری دەرەوە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ھاوتای ئۆکرانیی خۆی دا پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەرچەشنە ھەوڵدانێکی سیاسی بۆ چارەسەریی قەیرانی ئۆکرانیا پشتگری دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»و «دیمیتر کولبا» ڕۆژی دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لە بارەی قەیرانی ئۆکرانیاوە، سەبارەت بە پێویستیی پاراستنی شوێنە دیپلۆماسییەکان، ناردنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەو پرسی دوولایەنە بیروڕایان گۆڕییەوە.

ئەمیرعەبدوڵڵاھییان لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای ڕوون کردنەوەی ھەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر نەیارەتی لەگەڵ شەڕو پێویستیی ڕەچاوکرانی ڕێگاچارەی سیاسی و وتووێژی دیپلۆماسیانە، دانیشتنی ئەم دواییەی وەزیرانی دەرەوەی ئۆکرانیاو ڕووسیای لە تورکیادا بە گرینگ نرخاندو لەسەر گرینگایەتیی بەردەوام و ھێزمەند کرانی ڕێگای سیاسی پێی داگرت.

ئەمیرعەبدوڵڵاھییان وێڕای ئاماژە کردن بە سەرچاوەکەی قەیرانی ئۆکرانیا ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەر ھەوڵێکی سیاسی بۆ چارەسەریی ئەم قەیرانە داکۆکی دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیاش وێڕای ڕێزگرتن لە ھەڵوێستی ئێران لە بارەی نەیارەتی لەگەڵ شەڕو ناردرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ سنوورە ھاوبەشەکانی ئۆکرانیاو پۆڵۆنیا بە مەبەستی داکۆکی کردن لە پەناخوازانی ئەم واتە پێی داگرت: دەوڵەتی ئۆکرانیا ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بۆ پاراستنی شوێنە دیپلۆماسییەکان لەوانە شوێنەکانی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدات.

ناوبراو ھەروەھا وێڕای ڕێزگرتن لە ھەڵوێسنی ئێران لە مەڕ دژایەتی کردنی شەڕ، خوازیاری داکۆکیی سیاسیی ئێران بۆ ڕاگیرانی شەڕ بوو.

سەرپەیڤ