ئادار 17, 2022 14:34 Asia/Tehran
  • ڕوودانی بوومەلەرزەی شەش ڕیختەری لە پارێزگای ھۆرمۆزگانی باشووری ئێران

لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی ٦ ڕیشتەری لە پارێزگای ھۆرمۆزگانی باشووری ئێران کارەبای ھێندێک لە ناوچەکانی ئەم پارێزگایە پچڕا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەکی قورسی بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پارێزگای ھۆرمۆزگانی باشووری ئێران و دوابەدوای ئەوەش داکەوتنی چەند تیلی کارەیا، کارەبای ئاواییەکانی ئیسلام آباد، ھەنجیره، خورچاه، بن‌کوه و هەرسین سەربە میھران و ھەروەھا ھێندێک لە گوندەکانی شارستانی «بستەک» پچڕاوە.

بەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ۰۳:۰۶ خولەک بوومەلە رزەیەکی ٦ ڕیختە ری لە گردوپەڕی «کوخورد» لە پارێزگای ھۆرمۆزگان و لە قوڵایی ١٠ کیلومەتریی زەویی ھەژاند کە تاقمەکانی ھەڵسەنگاندنی مانگی سوور دەست بە جێ گەییشتنە ئەو ناوچەیە.

«موختار سەلەحشور» بەڕێوەبەری گشتیی ھیلالی ئەحمەری پارێزگای ھۆرمۆزگان وتی: لە ئەنجامی پێ و شوێن گرتنەکان ھەتا ئێستا بەندەری لنگە ھیچ گرفتێکی نییە.

«میھرداد حەسەن زادە» سەرۆکی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی پارێزگای ھۆرمۆزگانیش وتوویەتی: تاقمەکانی ھەڵسەنگاندن دەستبەجێ چوونەتە ناوچەکەو خەریکی لێکدانەوەی ناوچەکەن بۆ پێزانینی ھەرچەشنە زیانێکی شیمانەیی.

«وەلی بستان» قایم قامی شارستانی «بستەک»یش ڕایگەیاندووە، ھەتا ئێستا زیانی گیانیمان لە ئەنجامی بوومەلەرزە شەش ڕیختەرییەکەی بەیانیی ئەمڕۆ نەبووە.

سەرپەیڤ