ڕزگار کردنی ١٦ سەرنشینی کەشتییەکی ئیماراتی لە کەنداوی فارس
بەڕێوەیبەری گشتیی فەرمانگەی قەیرانی پارێزگای بوشەھر لە باشووری ئێران باسی ڕزگارکرانی ١٦ سەرنشینی کەشتییەکی ئیماراتیی کردووە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس.
«جەھانگیر دیھقانی» بەڕێوەیبەری گشتیی فەرمانگەی قەیرانی پارێزگای بوشەھر لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری تەسنیم وێڕای ئاماژە کردن بە ناردرانی فریاکاران بۆ ڕزگارکردنی ئەو ٣٠ سەرنشینەی کەشتییە نوقم بووە ئیماراتییەکە لە کەنداوی فارس لە ھەرێمی پارێزگای بوشەھر وتی: بە سەرنجدانی ئاڵۆزو شەپۆلاوی بوونی کەنداوی فارس ھەتا ئێستا فریاکاران ١٦ سەرنشینی ئەو ئاوگەڕەیان دەرباز کردووە.
«دیھقانی» بە دەربڕینی ئەمەی کە خێرایی با لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای بوشەھر لە ڕۆژی شەممەی حەوتەی داھاتووەوە کەمتر دەبێت، وتیشی: بە بەردەوام کرانی خێرایی با لە ناوچەکانی ناوەندو باشووری پارێزگای بوشەھر دەریا ھەموو کات ئاڵۆزو شەپۆلاوی دەبێت.
بەڕێوەیبەری گشتیی فەرمانگەی قەیرانی پارێزگای بوشەھر وێڕای ئاماژە کردن بە نوقم بوونی کەشتییەکی بازرگانیی ئیمارات لە کەنداوی ف ارس و لە ھەرێمی ناوچەی عەسەلویەو پارسی باشووری وتیشی: ئەم کەشتییە کە ھەڵگری ترۆمبیل بوو لە بەر شەپۆلاوی بوونی دەریا ٣٠ کەس لە کارگێڕەکانی نوقمی ئاو بوون کە دەستیەجێ فریاکاران لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای بوشەھرەوە بۆ دەرباز کردنیان ڕۆییشتن و فریایان کەوتن.
«دیھقانی» باسی ناردرانی ئاوگەڕێکی بەشی فریاکەوتنی فەرمانگەی گشتیی بەندەرەکان و دەریاپێوانی پارێزگای بوشەھری کرد بۆ دەربازکردنی مەلەوانەکانی ئەو کەشتییەو وتی: گەڕان بۆ ڕزگار کردنی ١٤ سەرنشینی دیکەی ئاوگەڕەکە ھەروا بەردەوامە.