وتەبێژی دەوڵەت: بریتانیا لە ھەمبەر دەستەڵاتی گەلی ئێران دا بە چۆک دا ھات
وتەبێژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تویتێکدا نووسی: بریتانیا دوای ٤٠ ساڵ بێ بەڵێنی لە ھەمبەر دەستەڵاتی گەلی ئێران دا بە چۆک دا ھات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی بەھادۆری جەھرومی» وتەبێژی دەوڵەت ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ھەژماری توییتەرەکەی دا نووسی: لە شەڕی ئیرادەدا ھەمیسان گەلی ئێران سەرکەوت و بریتانیا دوای ٤٠ ساڵ بێ بەڵێنی و مل بادان لە ھەمبەر بڕیاری دادگە، ملکەچی دیالۆگی دەستەڵاتی گەلی ئێران بوو و قەرزە ٥٣٠ ملوێن دۆلارییەکەی بۆ ئێران بژارد.
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بە دەربڕینی ئەمەی کە بریتانیا قەرزەکەی ئێرانی بژارد وتیشی: ھیچ پەیوەندییەک نیە لە نێوان دانەوەی ئەو پارەیەی ئێران و ئەوانەی وا بە تاوانی ئاسایشتی لە ئێراندا قۆڵبەست کرا بوون.
«نازەنین زاغەری و «ئەنوشە ئاشووری» دوو شارومەندی ئێرانی_بریتانین کە بە تاوانی سیخوڕی بۆ بریتانیا لە ئێراندا ق ۆڵبەست کرا بوون کە ئەمڕۆ دوای تێپەڕکردنی سزاکەیان ڕادەستی لەندەن کران.