٢٩ ڕەشەمە، ساڵگەڕی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوت لە ئێران
ئادار 20, 2022 10:42 Asia/Tehran
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ ڕەشەمە (٢٠ی مارچی ٢٠٢٢)، ساڵگەڕی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتە لە ئێران دا.
٧١ ساڵ لەمەوبەر لە ئاوا ڕۆژێک دا خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی سیاسیی ئێران ھاتە ئاراوە.بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتی ئێران بەرھەمی ڕابوونێکی مێژویی و خەباتێکی بێ بڕانەوەو پڕ جەزرەبە بوو.
گەڵاڵەی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتی ئێران بیستەمی مارچی ١٩٥١ بە پێشنیاری ئەندامانی لێژنەی نەوت لە مەجلیسی ئێران پەسەند کراو نەوتی ئێران بە شێوەیەکی فەرمی بوو بە نیشتیمانی.
ساڵگەڕی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتی ئێران ھەروەھا خاڵێکی وەرچەرخانیشە لە مێژووی گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.
بە نیشتیمانی کرانی ئاوەڕێی سووئیز لە میسر بە ڕابەرایەتیی جەمال عەبدولناسریش ھەرلە بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتی ئێرانەوە سەرمەشقی وەرگرت.