ئادار 22, 2022 02:51 Asia/Tehran
  • گۆڕدرانی کاتژمێری فەرمیی ئێران

کاتژمێری فەرمی لە ئێران شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە کاژێرێک برایە پێشەوە.

بە پێ ی یاسای پەسەند کراوی ساڵی ١٣٨٦ی کۆچیی ھەتاوی، کاتژمێری فەرمی لە ئێران لە کاتژمێر ٢٤ی شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە یەکەمی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی کاژێرێک برایە پێشەوە.

بە پێی یاسای گۆڕدرانی کاتژمێری فەرمیی ئێران پەسەندکراوەی ساڵی ١٣٨٦ی کۆچیی ھەتاوی، کاتژمێری فەرمیی ئێران ھەموو ساڵێک لە کاتژمێر ٢٤ی ڕۆژی یەکەمی خاکەلێوە کاژێرێک دەبردرێتە پێشەوەو لە کاتژمێر ٢٤ی سیھەمی خەرمانان دەبرێتەوە سەر شێوازی پێشووی.

ئەم کارە بۆ کەڵک وەرگرتنی زیاتر لە ڕووناکایی ڕۆژ ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ