نیسان 01, 2022 01:36 Asia/Tehran
  • ١٢ی خاکەلێوە ، ڕۆژی کۆماری ئیسلامی لە ئێران دا

ئەمرۆ ھەینی ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی وەبیرھێنەرەوەی ڕۆژی «کۆماری ئیسلامی» و ڕەنگدانەوەی خواستی ڕاستەقینەی گەلی مەزنی ئێران لە وەدی ھاتنی سەربەرزیی ئیسلامی و دیارڕی کرانی چارەنووسی وڵات لە لایەن خەڵکی شۆڕشگێڕی ئێرانەوەیە.

دوای سەرکەوتنی شکۆمەندی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی(رە) ، لە خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی «١٩٧٩ی زایینی» گشتپرسیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرتاسەری ئێران بەرپاکرا.

بە گوێرەی دەرەنجامەکانی ئەم گشتپرسییە کە لە دوانزەی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی «یەکەمی ئاپریلی ١٩٧٩ی زایینی» ڕاگەیەندرا، زیاتر لە سەدی ٩٨ی خاوەن مەرجانی بەشداری گشتپرسییەکە دەنگیان بە دامەزرانی کۆماری ئیسلامی دا.

ھەر بەم بۆنەیەوە، ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە لە ڕۆژمێری ئێراندا وەک ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناودێری کراوە.

گەلی ئێران بە ئامادە بوونی چارەنووس سازی لە دوانزەھەمی خاکەلێوەی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی وەک یەکەم ھەڵبژاردن لە مێژووی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی دنیایان پیشان دا کە سەردەمی دەستوەردان و بڕیاردانی بیانییەکان بۆ گەلی ئێران بەسەر چووە.

ھەروەھا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دیالۆگی تازە، بوو بە مزگێنی دەری ئازادی و ڕزگاریی گەلانی چەوساوە لە ژێر ڕکێفی کۆڵۆنیالیست و چەوساندنەوەی دەستەڵاتی بورژوازی و مایەی ھیوابەخشین و دڵگەرمیی بەشخوراوان و چەوساوەکانی جیھان و فەکتەرگەلی دژەئیستیکباری و دژەپاوانخوازی و دادخوازی و سەربەخۆیی ویستیی لە ژیانی کۆمەڵگا ئازادیخوازو حەق خوازەکان مسۆگەر کردو بەڵێنی ویلاھیی زاڵ بوون و سەرکەوتنیان بەسەر بەرەی ناحەق و بەتاڵی ھێنایەدی.

سەرپەیڤ