نیسان 04, 2022 15:27 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانەکان هێشتا بڕیاری نەداوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا سەبارەت بەو بابەتانەی کە لە دانوستانەکان ماون هێشتا بڕیاری نەداوە و تێدەکۆشێت کە ئەو بابەتانە بکاتە بارمتەی پرسەکانی سیاسەتی ناوخۆیی خۆی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی دەستکەوتەکانی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا وتی: دەستکەوتەکانی دەزگای دیپلۆماسی لە ساڵی ڕابردوودا لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پووچەڵکردنەوەیان و بەرگری لە خەڵک زۆر باش بوو.

ناوبراو هەروەها لە کاردانەوە بە سەپاندنی گەمارۆی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە وتی:  ئەمریکا نیشانیدا کە لە ڕوانگەی واشنتۆنەوە هەموو شتێک سیاسییە و هەر کات پێویست بێت هەموو بایەخ و بەھاکان دەکاتە قوربانی ئامانجە سیاسییەکانی خۆی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا سەبارەت بەو بابەتانەی کە لە دانوستانەکان ماون هێشتا بڕیاری نەداوە و تێدەکۆشێت کە ئەو بابەتانە بکاتە بارمتەی پرسەکانی سیاسەتی ناوخۆیی خۆی.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئێران ناتوانێت بۆ هەتاهەتایە سەبر بکات؛ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت ڕێککەوتنێکی هەبێت ئەبێ بڕیاری سیاسی خۆی لە زووترین کات دا بدات.

خەتیب زادە لە کاردانەوە بە هەندێ پڕۆپاگەندە سەبارەت بە دانوستانەکان و پرسی ناوچەیی، وتی: قەت ئاوا نەبووە کە ئێمە ناوچەکە ببەستینەوە بە رێککەوتنی ناڤۆکییەوە. گۆڕینی دۆخی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە پێی ڕێککەوتن و بڕیارنامەی 2231 ئەرکی سەرەکی وەزارەتی دەرەوەیە.

وتیشی: ئێمە لە خاڵێکداین کە دەولەتی بایدن دەیەوێت میراتی ترامپ بباتە پێشەوە یان وەکوو دەولەتێکی نیوە بەرپرسیار هەڵسوکەوت بکات و ڕێککەوتن بکات.

ناوبراو سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ئێران وعەرەبستانیش وتی: ئامادەین ڕێکەوتی گفتوگۆکان دیاری بکرێت و درێژە بدرێت و گفتوگۆکان پێویستی بە چنینی بەرنامەی تایبەتە.

سەرپەیڤ