نیسان 07, 2022 20:53 Asia/Tehran
  • شەھید بوونی یەکێکی تر لە بریندارانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی گڵکۆی پاکی ڕەزەوی

حوججەتولئیسلام «موحەممەد سادق دارایی» لە فەقێ بریندارەکانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی گڵکۆی پاکی ڕەزەوی ئەمڕۆ پێنج شەممە گیانی لە دەست دا.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە کەسێکی تەکفیری لە حاسەی گڵکۆی پێغەمبەری مەزنی لە گڵکۆی ئیمامی ڕەزا(ع) لە مەشھەدی پیرۆز بە چەقۆ ھەڵیکوتایە سەر سێ فەقێ کە لە ئەنجامی ئەو ھێرشە حوججەتولئیسلام «موحەممەد ئەسلانی» ھەر لەو ڕۆژی سێ شەممە شەھیدو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون و گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدرەیی ئێران پرێس، لە پێنجەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و لە ڕۆژی ئەسپەردەکردنی شەھید«ئەسلانی» دۆست و ھاوڕێکەی حوججەتولئیسلام دارایی لە فەقێ بریندارەکانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی گڵکۆی پیرۆزی ڕەزەویش ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی کامیابی مەشھەدی پیرۆز شەھید بوو.

ئەم سێ فەقێیە لەو فەقێ جیھادی و نیازپاکانە بوون کە ساڵانێکی دوورودرێژ بۆ نەھێشتنی ھەژاری و دەستکورتی لە قەراخی شاری مەشھەد خزمەتی خەڵکیان دەکردو ڕۆژی سێ شەممە بە ڕێگاوە بوون بۆ کۆبوونەوەی تاقمە جیھادییەکانی قەراخی شاری مەشھەد بۆ ڕێکخستنی چالاکییەکانی مانگی ڕەمەزان کە لەو گڵکۆ پیرۆزەدا کەوتنە بەر شاڵاوی کەسێکی ھێرشبەرو شەھیدو بریندار بوون.

سەرپەیڤ