نیسان 10, 2022 21:01 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵاهیان: بەرژەوەندییەکمان لە دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکادا نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تەنانەت گرووپی 1+4 رەخنە لە زێدەخوازی ئەمریکا دەگرن و ئەوەش بە هۆکاری وەدواکەوتنی رێککەوتن دەزانن.

ناوبراو وێڕای پێداگری لە سەر گرینگایەتی بەرهەمهێنانی زانست بنەما گوتی، لە وەزارەتی دەرەوە ئامادەیی ئەوەمان هەیە شەریکە زانست بنەماکان گەشە پێ بدەین و کار و پیشە دابین بکەین.

ئەمیرعەبدوڵاهیان هەروەها گوتی: وەزارەتی دەرەوە بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان هەوڵ ئەدات بەڵام نابێ چاومان تەنیا لە ڤیەن بێت بەڵکوو دەبێ هەموو دەزگاکان بۆ پووچەڵ کردنەوەی کاریگەری گەمارۆکان بدەن.

ناوبراو ئاماژەی بە شەڕی ئۆکراین و رووسیاش کرد و وتی: ئێران دژی شەڕ لە هەموو جیهانە و هەڵوێستی خۆی دژی گەمارۆ یەک لایەنەکانی دژی رووسیا راگەیاندووە.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەرژەوەندییەکمان لە دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکادا نییە گوتی: ئەوەی بۆمان گرینگە پێداگری ئێران لەسەر توانای ناوخۆیی خۆیە و ئێمە بە شێوەیەکی لۆجیکی تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی باش درێژە بە دانوستان ئەدەین و لەم ڕێگایەش دا هێڵە سوورەکان نابەزێنین .

سەرپەیڤ