باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دیاری کرا
نیسان 11, 2022 14:47 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست نیشان کردنی باڵیۆزی نوێی ئێرانی لە عێراق ڕاگەیاند.
سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی هەفتانەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دیاری کراوە و بەم زووانە دەچێتە ئەو وڵاتە.
خەتیب زادە ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی : حسێن ئال سادق وەکوو باڵیۆزی نوێی ئێران بەم زووانە لە بەغدای پێتەختی عێراق دەست بەکار دەبێت.