وشداریی خەتیب زادە بە پیلانگێڕان و ناحەزانی پێوەندیی ئێران و ئەفغانستان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پێوەندیی قوڵی مێژوویی و چەند لایەنەی دوو گەلی ئێران و ئەفغانستان و چەندین دەیە میوانداریی رێزدارانەی گەل و حکومەتی ئێران لە گەلی ئەفغانستان ، لە بارەی گەڵاڵەی پیلانگێڕان و ناحەزانی پێوەندیی دوو وڵات وشداریدا .
ئەمڕۆ دوشەممە ژمارێک لە پیلانگێڕان و ناحەزانی پیوەندیی ئێران و ئەفغانستان ، لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابول و کونسولخانەی ئێران لە ھەرات کۆبوونەوە و دەستیاندایە بەردھاویشتن .
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بیرخستنەوەی بەرپرسایەتیی بەبڕشتانەی دەسەڵاتی ئەفغانستان بۆ پاراستنی ئاسایشی شوێنە دیپلۆماتیکیەکان جەختی کردەوە ، ئاسایشی بە تەواوەتیی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەرات و شارەکانی دیکەی ئەفغانستان دەبێ بە تەواوی دابین بکرێت و دەستەبەری پێویست بۆ چالاکیی بێ مەترسیی ئەم نوێنەرایەتیانە بخرێتەڕوو .
ختیب زادە گوتیشی : بەداخەوە ھەندێ کلیپی ڤیدیۆیی و لێدوان بە ئامانجی لە ئێران یان لە ئەفغانستان ترساندن خەریکە بڵاودەکرێتەوە کە سێرەی لە ھەڵخڕاندنی سۆزی خەڵکی دوو وڵات گرتووە و وشیاریی زیاتری دو وڵاتی دەوێ .
وتیشی : لە گەڵ بایڵۆز و بەپرسانی نوێنەرایەتیەکانی ئێران لە ئەفغانستان لە پێوەندی داین .