رەییسی بۆ فواد حسێن : ئێران هەموو جووڵەکانی رژیمی زایۆنی دەبینێت و هاوکاری لەگەڵ ئەو رەژیمە ناشاردرێتەوە
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران عێراقێکی بەهێز و کەرامەت و یەکگرتووی دەوێت.
ئیبراھیم رەییسشی لەبارەی ئامادەبوونی ئێسرائیل لە هەرێمی کوردستانیش وتی: بەداخەوە هەرێمی کوردستان تووشی چەند هەڵە و نائاگایی بووە بەڵام ئێران هەموو جووڵەکانی رژیمی زایۆنی دەبینێت و هاوکاری لەگەڵ ئەو رژیمە منداڵ کوژە ناشاردرێتەوە و بە هیچ لەونێک ڕێگە نادەین کە ئەوان لە هیچ ڕێگایێکەوە لەوان لە ڕێگای عێراقەوە ئاسایشی ناوچەکە بخەنە ژێر مەترسی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دا ئاماژەی دا بە هاوبەشیە دینی، فەرهەنگی و مێژووییەکانی هەر دوو میللەت و وتی: مێژوو و ئایین و کلتووری هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات دا هەیە، پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات تەنها دراوسێیەتی نییە، سوورین لەسەر بەرزکردنەوەی ئەو پەیوەندیانە بۆ بەرزترین ئاست.
ناوبراو جەختیشی کردوەتەوە، تاران و بەغدا پەیوەستن بەیەکەوە، و هەرگیز ناتوانرێت ئەو پەیوەندیانە لەبارببرێن.
سەروکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە ئاماژەدان بە نامەی بەرپرسێکی هەرێم رایگەیاندووە، گەر قاسم سولەیمانی نەبوایە هەرێمی کوردستان نەدەمایەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، بەداخەوەین کە هەرێم بێ ئاگابوو، ئێران ئاگاداری هەموو جموجۆڵەکانی قەوارەی زایۆنییە، هەر هاریکاریەکیش بۆی ناتوانرێت بشاردرێتەوە، رێگەش نادەین ببێتە هەڕەشە بۆ ناوچەکە لەنێویشیاندا عێراق.
ڕەئیسی لەلایەکی دیکەوە و لەبەشێکی دیکەی قسەکانی دا داوای کرد، پەلەبکرێت لە جێبەجێ کردنی هێڵی ئاسنینی شەلمجە-بەسرە، ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی ئێرانی لە عێراق بکرێت لە بەربەژەوەندییە ئابووریەکانی هەردوو وڵات.
لای خۆشیەوە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند،عێراق هەرگیز کارێک ناکات دژی ئاسایشی ئێران، ئامادەی هاریکاری تەواوین لە بوارە جۆراجۆرەکان دا بەتایبەت بواری ئەمنی بۆ رێگری کردن لە بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.