نیسان 16, 2022 06:43 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : جینایەتی زایۆنیەکان لە دژی گەلی فەلەستین نیشانەی لاوازیی ئەوانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند : جینایەتی زایۆنیەکان لە دژی خەڵکی فەلەستین نیشانەی لاوازیی ئەو ڕژێمە داگیرکەرەیە .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستدرێژیی بێ شەرمانە زایۆنیەکان لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکانی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسای ئیدانە کرد و لە بارەی  هێرش بۆ سەر خەڵکی بەڕۆژوو و نوێژخوێنەکان و هەوڵی نامرۆڤانە و تیرۆریستیی داگیرکەران لە قودس و فەلەستینی داگیرکراو هۆشداریدا.

ناوبراو بە ئاماژە بە کوشتوبڕ و لێدانی نوێژخوێنەکان بە دەستی ئیسرائیلییەکان ڕایگەیاند : جینایەتی زایۆنییەکان لە دژی گەلی فەلەستین نیشانەی لاوازیی ئەو ڕژێمە داگیرکەرەیە کە بۆ شاردنەوەی، توانایی پووچی خۆی پێشان دەدات.

خەتیب زادە گوتیشی، ئەو جینایەتە کە پێشێلکرانی ڕاشکاوانەی مافی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤە، زیاتر لە ڕابردوو نیشانی دەدات کە خەیانەتی هەندێک بەرپرسی وڵاتانی ئیسلامی لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، نابێتە هۆی ئاسایی کردنەوەی هەڵسوکەوتەکانی ئەو ڕژێمە بەڵکوو بە پێچەوانەوە، بووەتە هۆی گوشاری زیاترلە سەر خەڵکی فەلەستین.

سەرپەیڤ