ڕەیسی : ئەمڕۆ چارەنووسی فەلەستین بە ئیرادەی خەباتکاران دیاری دەکرێت
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد : ئەمڕۆ چارەنووسی فەلەستین بە ئیرادەی خەباتکاران دیاری دەکرێت .
سەید ئیبراهیم ڕەیسی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ئەحیا لە تاران وتی : ڕۆژێک وا بیردەکرایەوە کە چارەنووسی نەتەوەی فەلەستین لە پای مێزەکانی دانوستان دیاری دەکرێت بەڵام ئەمڕۆ چارەنووسی فەلەستین بە دەس ئیرادەی خەباتکارانە .
سەرۆک کوماری ئێران ئاماژەی کردە گەیشتنی رۆژی قودس و وتی : هاودەنگی و یەکگرتوویی ئومەتی ئیسلامی کە یەکێک لە هێماکانی ، ڕۆژی قودسە لە سایەی هەوڵەکانی ئیمام خومەینی -ڕە- ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر دەبێت و هیوادارین ئەو هاودەنگیە بەم زووانە ببێتە هۆی ڕزگاریی قودسی پیروزوگەیشتنی فەلەستینیەکان بە مافی 70 ساڵەیان . ڕەیسی پاراستنی گیانی هەموو گەلی ئەفغانستان بۆوێنە شێعەکانی ئەو وڵاتەی بە ئەرکی دەسەڵاتدارانی ئێستای ئەو وڵاتە زانی وجەختی کرد داوا لە دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان دەکەین کە داکۆکی بکەن لە گیانی گەلی موسوڵمانی ئەو وڵاتە کە بە ڕوژو بوونە و لە مزگەوت شەهید کران .