نیسان 24, 2022 11:23 Asia/Tehran
  • پەرە سەندنی ناردەمەنی لە پارێزگای کرماشانەوە بۆ عێراق

یاریدەری ھاواھەنگیی کاروباری ئابووریی پارێزگاریی کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران باسی پەرەسەندنی ناردەمەنیی ئەم پارێزگایە بۆ عێراقی کرد.

«بیھزاد باباخانی» یاریدەری ھاواھەنگیی کاروباری ئابووریی پارێزگاریی کرماشان ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا بە دەربڕینی ئەمەی کە ناردەمەنی لە سنوورەکانی پارێزگاوە لە چاو ساڵی ڕابردووی کۆچیی ھەتاوی نزیکەی لەسەدا ١٥ گەشەی ھەبووە، وتیشی: پشکی پارێزگای کرماشان لە تێکڕای ناردەی ئێران بۆ عێراق لە ڕووی بەھاوە لە سەدا دەو لە ڕووی کێشەوە لە سەدا دوانزەیە.

«باباخانی» ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە پێنج پارێزگای ئێران لەگەڵ عێراق دا سنووری ھاوبەشیان ھەیە، وتیشی: لەم ناوەدا پشکی پارێزگای کرماشان بە تەنێ لەسەدا ٥٣ بووە لە تێکڕای ناردەی ئێران بۆ عێراق لە ساڵی ڕابردوودا کە لە بواری ناردەی نانەوتی ئەم ژمارەیە دەگاتە لەسەدا ٤٣.

«باباخانی» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ژمارەی سنوورە ھاوبەشەکانی کرماشان لەگەڵ عێراق زیاتر لە پارێزگاکانی دیکەی دراوسێیە لەگەڵ ئەم وڵاتە، وتیشی: ئەم بابەتە ھەلێکی باشە بۆ ئەوەی بە بەرنامەیەکی گونجاوو ڕێک و پێک ئاڵووێری بازرگانیی پارێزگای کرماشان لەگەڵ عێراق پەرە بستێنێ.

 

سەرپەیڤ