نیسان 27, 2022 11:27 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران

«موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دیدار دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ گەییشستە تاران و بڕیارە لەگەڵ «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دیدارو وتووێژ بکات.

«موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە فڕگەی نێونەتەوەیی «میھرئاباد»ی تاران.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ھەرکە گەییشتە تاران لە لایەن «عەلی نیکزتد» جێگری سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێشوازیی لێ کرا.

«موحەممەد حەلبوسی» بۆ یەکەمجار لە ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوی سەردانی ئێرانی کرد بوو و ئەمڕۆش بۆ دووھەم جار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران دیدارو وتووێژ دەکات.

سەرپەیڤ