نیسان 30, 2022 06:26 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ئیتڵاعات دەستگیر کردنی تیمێکی تیرۆریستیی لە پارێزگەی کوردستان  ڕاگەیاند

وەزارەتی ئیتڵاعات دەستگیر کردنی تیمێکی تیرۆریستیی لە پارێزگەی کوردستان ڕاگەیاند

 

ئیدارەی گشتیی ئیتڵاعاتی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی قودس، بە پشتیوانیی هەواڵگریی ھێزە ھەواڵگریەکان ناوەندی گرووپێکی تیرۆریستی کۆمۆنیست ناسێنرا و  ئەندامانی دەستگیر کران.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە ئەم گرووپە پێشتریش کاری تیرۆریستییان کردووە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە پشتیوانیی دەزگا هەواڵگرییەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو هەوڵیان بۆ تێکدانی دۆخی وڵات داوە.

ئەندامانی ناوەندیی ئەم گرووپە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوکاری دەکران بەنیاز بوون لە بۆنەکانی ڕۆژی جیهانی قودس و ڕۆژی کرێکاردا ئاژاوە و  بشێوی بنێنەوە  .

سەرپەیڤ