پەیامی پیرۆزبایی «قاڵیباف» بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407610-پەیامی_پیرۆزبایی_قاڵیباف_بە_بۆنەی_جێژنی_پیرۆزی_ڕەمەزانەوە
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران گەییشتنی جێژنی ڕەوەزانی لە موسڵمانانی جیھان پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2022 00:41 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی «قاڵیباف» بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران گەییشتنی جێژنی ڕەوەزانی لە موسڵمانانی جیھان پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی، وێڕای پیرۆز کردنی گەییشتنی جێژنی ڕەمەزان، جێژنی ڕەحمەت و لێخۆشبوون، وتیشی: لە ھەل و مەرجی ئێستادا، پشتبەستن بە فێرکارییە باڵا قورئانییەکان و ھێزمەند کردنی یەکگرتن و ھاودڵی، دابین کەری بەختیاری و بەختەوەریی ئوممەتی ئیسلامییە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھیواداری درەبڕی کە بە وریایی، ڕێشاندان و ڕێنوێنیی زیرەکانەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی، پتەوبوونەوەی برایەتی، چەسپێندرانی سەقام و ئاشتی و بەرز بوونەوەی ئاستی ھاریکاریی ھەمەلایەنە پتر لە ھەر کاتێکی تر پەرە بستێنێ.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ سێھەمی مای ٢٠٢٢ی زایینی ھاوتەریبە لەگەڵ یەکەمی شەووالی ساڵی ١٤٤٣ی کۆچیی مانگی کە دەکاتە جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز.