May 08, 2022 00:18 Asia/Tehran
  • سەرۆکی رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران : عێراق وڵامی ئەرێنی بداتەوە بە داواکاریی ئێران

سەرۆکی رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران جەختی کردەوە : سنووری زەوینیی عێراق ھەروا لە رووی زیارەتکاران داخراوە و چاوەڕوانیمان ھەیە کاربەدەستانی عێراق لەمبارەوە وڵامی ئێران بدەنەوە .

ئەحمەد وەحیدی وەزیری نێوخۆش لە بارەی ھەڵگیرانی ڤیزە بۆ ھاتوچۆی زەوینی بۆ وڵاتی عێراق گوتی : راوێژکاریەکان ھەروا بەردەوامن . 

وەزیری نێوخۆ بەر لەوەش لە بارەی ئامادەنەبوونی عێراق بۆ لابردنی ڤیزە لە سەفەرە زەوینیەکان گوتبووی ، لە ھەوڵی ئەوەداین بتوانین بارودۆخی پێویست بۆ لابردنی ڤیزەی زەوینییش بڕەخسێنین ، بەڵام ئێستا وڵاتی عێراق بۆ لابردنی ڤیزەی زەوینیی ئامادەیی نیە . 

سەید سادق حسێنی سەرۆکی رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران گوتی : لە دیداری بەرھەم ساڵح سەرۆکی عێراقیش لە بارەی کرانەوەی سنووری زەوینیی و ھەڵوەشانی ڤیزا بۆ سەفەریی ھاوشێوەی ئاسمانیی دانوستان کرا و ئەویش جەختی کردەوە بابەتەکە پێشوێن دەگیردرێ .  

سەرپەیڤ