May 09, 2022 15:30 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : سەفەری مۆرا بۆ تاران نیشانەی رێگەی دروستی دانوستانەکانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، سەردانی جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا بۆ تارانی بە نیشانەی دروست بوونی رێگەی دانوستانەکانی ڤیەنا زانی .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: سەفەری مۆرا بۆ تاران دوای گفتوگۆی تەلەفۆنی ئەم دواییەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و بورێل ئەنجام دەدرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: دانوستانەکانی ئێران 4+1 و ئەمریکا بێ ڕاگیران ئەنجام دراوە و پەیامەکان لە ڕێگای هاوئاهەنگکاری ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە خەریکە ئەنجام دردرێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هاتنی بەڕێز مۆرا نیشانی دەدات ئێمە گفتگۆکان لە ئەو ڕێگایە کە ئەبێ بکرێت، شوێنگیری دەکەین، گوتی: سەرەڕای هەوڵە دژە دیپلۆماسییەکان لەلایەن کۆنگرە و سێناوە، ئێران و 4+1 پابەندەی دیپلۆماسی و دەستخستنی ڕێککەوتنی باش بوون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: ئەگەر ئەمریکا ئەوە کە لە ئێمەی وەرگرتووە بیگەڕێنێتەوە و مافی پێشێلکراوی گەلی ئێران قبووڵ بکات، دەتوانین سبەینێ دوای بەڕێز مۆرا بگەڕێینەوە ڤیەنا.

خەتیب زادە بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا بڕیار نییە خەڵاتێک بە ئێران بدات یان کارێک سەرتر لە بەڵێنەکانی ئەنجام بدات، ڕایگەیاند: ئەمریکا مافی گەلی ئێرانی پێشێل کردووە و لە گیرفانی گەلی ئێران شتگەلێکی هەڵگرتووە کە ئەبێ بیگەڕێنێتەوە. ئەگەر ئاوەها ڕوو نەدات، دەتوانین بڵێێن کە دانوستانەکان درێژەی دەبێت.

ناوبراو وتیشی: بڕیاری واشنتۆن بە ئاسانی دەتوانێت ببێتە هۆی ڕێککەوتن لە ڤیەنا.

ناوبراو سەبارەت بە سەفەری حەلبووسی بۆ تارانیش وتی: بۆ ئێران دۆخی خەڵکی عێراق و پێوەندی بازرگانی و ئابووری زۆر گرینگە، عێراق یەکێک لە هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێمەیە و لە پرسی خزمەتگوزاری و وزەش دا هەر هاوکاری و گفتوگۆکان درێژەی دەبێت. سەفەری حەلبووسی گرینگ بوو و سەبارەت بە پڕۆژەگەلێک کە مابوونەوە، گفتوگۆ کرا.

 

سەرپەیڤ