May 17, 2022 14:20 Asia/Tehran
  • پەرە سەندنی ھاوکاریی سنوریی کرماشانی ئێران و دیالەی عێراق

فەرماندەرانی سنورەوانیی پارێزگای کرماشانی ئێران و نائوچەی سێھەمی دەوڵەتی عێراق لە پارێزگای دیالە ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوو قۆڵییان شی کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نۆھەمین کۆبوونەوەی نێوان سەرداری سەرتیپ «کیاسەتی سپھری» فەرماندەری سنوورەوانیی پارێزگای کرماشانی ئێران و سەرلەشکر «حسەین عەبدولھادی موحەممەد مەحبوبە» فەرماندەری سنوورەوانیی ناوچەی سێھەمی دەوڵەتی کۆماری عێراق لە پارێزگای دیالە لە بنکەی سەرسنووریی خسرەوی لە ئاراستەی بەرز کردنەوەی ئاستی ھاریکاری و لێکدانەوەی ژێرخانەکانی ئێستا لە بنکەکانی سەرسنووری ھەردووک وڵات لە مەڕ ئاسانکاری بۆ ھاتوچۆی زیارەتکارانی گڵکۆی ئیمامی حسەین(ع) بە ڕێوە چوو.

چەسپاندنی ڕێکمەندی و ئاسایشت بۆ زیارەتکارانی ھەردووک لای سنوورەکە، پێشگرتن بە ھەرچەشنە دەست درێژکارییەک بۆ سەر سنوورە ھاوبەشەکان و قاچاخی چەک و تەقەمەنی، کۆنترۆڵ و چاودێریی سنوورەکانی ئێران و عێراق لەو بابەتانەی دیکەی دانیشتنەکە بوون.

سەرپەیڤ