May 18, 2022 10:40 Asia/Tehran
  • دەست گرتن بە سەر کەشتییەکی بیانیی ھەڵگری ٥٥٠ ھەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخ لە کەنداوی فارس دا

سەرۆکی گشتیی دادپەروەریی پارێزگای ھۆرمۆزگانی ئێران باسی دەست گیران بە سەر کەشتییەکی بیانیی ھەڵگری ٥٥٠ ھەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخی کردووە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «موجتەبا قەھرەمانی» سەرۆکی گشتیی دادپەروەریی پارێزگای ھۆرمۆزگانی ئێران وتی: بە ھاواھەنگیی دادئەستێنی گشتی و شۆڕشی بەندەری لینگە ھێزەکانی دەریاوانیی ئەم شارستانە دوای ناس کردنی کەشتییەکی بیانیی ھەڵگری ھەزاران لیتر سووتەمەنیی قاچاخ لە ئاوەکانی کەنداوی فارس، دەستیان گرتووە بە سەری دا.

«قەھرەمانی» وتیشی: لە کاتی پشکنینی ئەم ئاوگەڕە پتر لە ٥٥٠ ھەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخی لێ گیراوەو حەوت ئەندامی ستافەکەشی دوای قۆڵبەست کران بۆ تۆکمەکردنی دۆسیەکەیان لە ئێستادا دەستبەسەرن.

سەرۆکی گشتیی دادپەروەریی پارێزگای ھۆرمۆزگانی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە خەباتی دژی قاچاخی سووتەمەنی لەو ئەولەوییەتە گرینگکانەیە کە بەردەوام لە لایەن ھێزی دادی ئێرانەوە بەدوادا چوونی بۆ دەکرێت لە ئاراستەی گەشانەوەی ئابووریی وڵات، وتیشی: گوێئاوەکانی کەنداوی فارس و ئاوەکانی گردوپەڕی قەت نابێتە شوێنێکی ھێمن بۆ قاچاخچی و سەوداکارە پێشێلکارەکان. 

سەرپەیڤ