May 18, 2022 13:11 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: گرفتی خۆڵبارین دەبێ بە شێوەیەکی بناغەیی لەگەڵ دراوسێکاندا چارەسەر بکرێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد لە سەر چارەسەر کرانی بناغەیی گرفتی خۆڵبارین لە وڵات دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، وێڕای ئاماژە کردن بە پەرە سەندنی پیس بوونی کەش و ھەواو خۆڵبارین لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئێران و بە تایبەت پارێزگای خوزستان، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی ڕاسپارد بە ھاوکاریی وەزارەتی کاروباری دەرەوەو پێکھاتەکانی ھتوپەیوەندی دیکە، گرفتی پیس بوونی کەش و ھەوا چارەسەر بکەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: چارەسەریی بناغەیی ئەم کێشەیە پێویستمەندی ھاریکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو دراوسێکانە.

سەرپەیڤ