May 20, 2022 12:15 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: ئازەربایجانی ڕۆژئاوا نمونەی تۆکمەی کلتووری، مێژوویی و شارستانیەتە بۆ گەلی مەزنی ئێران

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئازەربایجانی ڕۆژئاوا نمونەیەکی تۆکمەی کلتووری، مێژوویی و شارستانیەتە بۆ گەلی مەزنی ئێران و تورک و کورد، سوننەو شێعە لەم پارێزگایەدا لە تەنیشتی یەکتر دەژین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی لە دەستپێکی سەردانەکەی بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران و لە فڕگەی نێونەتەوەیی شەھید باکریی ورمێ، وتیشی: ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئامادە بوونێکی واتاداری لە بەرەڤانیی پیرۆزدا ھەبووەو ینوورپاراستنی خەڵکەکەی ناوازەیە.

ڕەییسی وێڕای ڕێزنان لە شەھیدان و ئبسارگەرو لەخۆبردووانب ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتیشی: بارستایی زۆر لەم پارێزگایەدا ھەیە کە دەبێ بگەشێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، کشت و کاڵ، کانزا، بوونی مەکۆگەلی زانستی و زانکۆیی و ھێزی مرۆڤیی کارامە لەو سەرمایە بایەخمەندانەی پارێزگاکەیە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی لە چێوەی گەشتی پارێزگاکانی دەوڵەتی سیانزەھەم سەردانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوای کردووە.

سەرپەیڤ