سەرۆکی ڕێکخراوەی جیھادی کشت و کاڵی پارێزگای فارس: ھەرێمی کوردستانی عێراق ھۆگری کڕینی بەرھەمی شیرەمەنیی پارێزگاکەمانە
سەرۆکی ڕێکخراوەی جیھادی کشت و کاڵی پارێزگای فارس لە باشووری ئێران باسی ھۆگریی شاندە بازرگانیەکانی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ کڕینی بەرھەمی شیرەمەنیی ئەم پارێزگایە.
«موجتەبا دیھقان پوور» سەرۆکی ڕێکخراوەی جیھادی کشت و کاڵی پارێزگای فارس ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەراوێزی دانیشتنێکی ھاوبەش دا لەگەڵ شاندی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان، وتی: بە سەرنجدانی سەرەتییەکانی پارێزگای فارس لە بەرھەمھێنانی شیرو شیرەمەنی، شاندە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ھۆگری ئەوەن کە بەرھەمی شیرەمەنی لە ئێران بکڕن.
«دیھقان پوور» وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە بەرھەمەکانی ئێران باڵاترین کوالیتی ھەیە و ڕادەی میکرۆبی شیرە نەکوڵاوەکەشی لە نزمترین ئاست دایە، وتیشی: پێوەری بەرھەمەکانی ئێران واوەتر لەو پێوەرانەیە کە ھەرێمی کوردستان چاوەڕوانی دەکات.
سەرۆکی ڕێکخراوەی جیھادی کشت و کاڵی پارێزگای فارس تیشکی خستە سەر ئەمەش کە پارێزگای فارس لە بەرھەمھێنانی شیردا پلەی چوارەمی ئێرانی مسۆگەر کردووە، وتیشی: لە تەواوی بارستاییەکانی وەبەرھێنانی پارێزگای فارس بۆ ناردەی شیرەمەنی بۆ وڵاتانی ناوچەکە کەڵک وەردەگیردرێت.