داڕمانی بینایەکی 10 نھۆم لە شاری ئابادانی باشوری رۆژاوای ئێران
بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگای خوزستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران رایگەیاند، لانیکەم ٨٠ کەس لە ژێر داروپەردووی بینای مێترۆ پۆلی ئابادان گیریان خواردووە.
نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ژمارێک لە هاووڵاتییان بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەکی بازرگانیی ١٠ نهۆمی لە شەقامی عامری لە ئابادانی سەر بە پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران گیریان خوارد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس ، "وەحید شەبانی" بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگای خوزستان ڕایگەیاند، بە هۆی ئەوەی بینای تەنیشت بینای میترۆپۆلیش لە رەوشێکی ناجێگیردایە ، ئەگەری داڕمان ھەیە و کاری فریاگوزاریی بە زەحمەت دەچێتە پێش .
سهرچاوهکانی ھەواڵ رایانگهیاندووه بە دۆزینهوهی تهرمی یهکێکی دیکە له قوربانییهکانی رووخانی باڵاخانهی مێترۆپۆلی ئابادان، ژماری قوربانیان بۆ چوار قوربانی زیادی کردووه و ژمارهی بریندارانیش بۆ 55 بریندار که 36 کهسیان گواستراونهتهوه بۆ ناوهنده پزیشکییهکان.